٩ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٤:٠٩
ته‌رخاندانی 645 ملیارد ڕیاڵ بودجه‌ی ئاوه‌دانکاری بۆ شاری سه‌قز

ه‌رمانداری تایبه‌تی شاری سه‌قز وتی: بودجه‌ی ئاوه‌دانکاری ئه‌مساڵی شاری سه‌قز تا ئێستا له‌ شوێنه‌ جۆراوجۆره‌کان 645 ملیارد ڕیاڵه‌.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی ڕۆژی ڕابردوو له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رنامه‌ڕێژی سه‌قز ڕایگه‌یاند: ئه‌م بودجانه‌ بریتیین له‌ 158 ملیارد و 400 میلیۆن ڕیاڵ له‌ شوێنی بودجه‌ی خاوه‌ندارێتی داراییه‌ سه‌رماییه‌کان، 217 میلیارد و 500 میلیۆن ڕیاڵ له‌ شوێنی بڕگه‌ی 180 پارێزگایی و 174 میلیارد ڕیاڵ له‌ شوێنی ماده‌ی 180ی نه‌ته‌وه‌ییه‌ و 95 میلیارد ڕیاڵی ئه‌م بودجانه‌ش بۆ پڕۆژه‌ جۆراوجۆره‌کان خه‌رج ده‌کرێت.
وه‌رمه‌قانی به‌ ئاماژه‌ به‌ پێویستی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ نیوه‌ته‌واوه‌کان جه‌ختی کرد: هه‌وڵ ده‌ده‌ین هیچ پڕۆژه‌یه‌کی ئاوه‌دانکاری پێناسه‌ نه‌کرێت و به‌ دابه‌شکردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی بودجه‌ زیاترین سوود له‌پێناو گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شارستان ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو درێژه‌ی دا: پشکی شاری سه‌قز له‌ شوێنی گوژمه‌ی خاوه‌ندارێتی داراییه‌ سه‌رمایه‌دانه‌رییه‌کان بۆ 106 پڕۆژه‌ له‌ بوار و به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کان خه‌رج ده‌کرێت.
ناوبراو به‌ ئاماژه‌ به‌ گرینگی ته‌رخاندانی بودجه‌کان، ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌گه‌رێکدا که‌ گۆژمه‌کانی ماده‌ی 180 ته‌رخان بدرێت، گۆڕانێکی گونجاوی له‌ سڕینه‌وه‌ی بێبه‌شی گونده‌کانی که‌متر گه‌شه‌سه‌ندووی شار ده‌بینین.
وه‌رمه‌قانی به‌ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌، بودجه‌کانی به‌رته‌سک و ده‌بێ به‌ شێوه‌یه‌کی گونجاو خه‌رج بکرێت، زیادی کرد: بۆ ته‌واوبوونی پڕۆژه‌ ئاوه‌دانکارییه‌کانی شاری سه‌قز زیاتر له‌ 9 هه‌زار ملیارد ڕیاڵ بودجه‌ پێویسته‌.....

کۆتایی کورتە نامە/310